رێبواری تیشک تۆ له گه‌ڵ یه‌که‌مین تیشکی هه‌تاو دابه‌زیت و
هاوڕێی سه‌ما لێوی
دواین مۆڕه بزه‌ی گۆڕه ونی
شه‌هیدێک سه‌فه‌ریت
به‌ره‌و کاروانی حه‌زگه‌ی هه‌تاوه تواوهکانت
ته‌م ...ته‌م
ته‌رمی ته‌مه‌نی خۆزیا
له سپی سینگی سارده زستان
هه‌ناسه ده‌کێشێته‌وه‌و
تۆش فیلتێری باوهرهکانت ماچ ده‌که‌ی
دڵ و مێژووش سینه کێشی ده‌که‌ن
چه‌قه چه‌قی چه‌قه‌ڵه دوکه‌ڵیش
چاوانی دیلی باران قوڕ ده‌کا
پێلاقه ... پێلاقه
مێلاقه‌ی ئه‌وین له کانیاوی زامه‌کانت ئه‌ڕوێ
رێبازی بووم
وشه‌ی مان و پیتی (ر..ک) ئهشهمزێنێ هاوڕێ
هاوڕێ ئه‌وه رێی رامانی مانی تۆیه وا
هه‌وره کۆرپه‌ی هه‌نیسکی ئاسمان
فرمێسک ئه‌کات
کات ... کات
کات ماته‌و مات تۆ
ئه‌وه هه‌ژێنی تابڵۆی وه‌رزی ره‌وه‌زه
وه‌ره‌ز یاخی ده‌کاو با
له ئامێزی ته‌وێڵی ماندوویت
بارانی باوه‌ڕت کلوو ... کلوو
پۆله گوڵی رێگه‌ت مه‌ست ده‌کا و
ژنه نهزاوهکهی مێژووش
مه‌یخانه روو
تۆ‌و کۆچی مانگ، لێوت ئه‌نووسنه‌وه
ئه‌وه سرته‌یه ئهزیقێنێ؛
تاڤگه‌ی رێژانی ژانه وا هه‌تاو ئه‌توێته‌وه مامز
زه‌رده‌خه‌نی شه‌ونه‌می شه‌وه باو ئه‌بڕێته‌وه مامز
ئادهنگیخێڵهگریانیدڵیئازیزهههوری ته‌مه‌ن
ئه‌سرین هاچۆن زیزهبزهی پایز ئه‌سڕێته‌وه مامز
گۆرهئاسمانیههل قافه ناخیغهمیئهوینهوا
دڵفرمێسکی شه‌قامی ئینتیزار ئهخنێتهوه مامز
دهمبهدهمبا دهمبهبادهوه نێم سالێویژینوژان
وا رۆژاندرووشمیدهستی نه‌مان ئه‌شنێته‌وه مامز
لێم گه‌رێ تاوێ تاو به ده‌م تاوانم بڕم تا بڵێ
دێزه هۆزی پۆزی نان کۆگۆران ئه‌چنێته‌وه مامز
بۆ مانگیچاردهشینئهشنێتهوهکۆچاویئهستێره
ژین به زین بۆیهوا مێژوو مهم ئه‌شکێته‌وه مامز
لهرهیدهنگیپێنووسی(سارۆ)ئاوازیئهمعهشقهیه
ها له‌دڵۆپه وشه‌ی غه‌زه‌ل خوێن ئه‌تکێته‌وه مامز
سارۆ بێکه‌س
5خاکه‌لێوه‌ی 2705
+ نوشته شده در ساعت توسط |