پێشه‌كی:هه‌رچه‌ند دێموكراسی له جیهانی ئه‌مڕۆ بۆته چه‌مكێكی باو، به‌ڵام هێشتا پێناسه‌كردنی، كێشه خوڵقێنه. له‌م جۆره بابه‌تانه‌دا، سه‌ره‌تا به به‌خشینی چوارچێوه‌ی تێڕوانینێكی گشتی به خوێنه‌ر ده‌ست پێده‌كه‌ن‌و دواتر ده‌ست ده‌ده‌نه جیاكردنه‌وه‌ی یه‌كه تایبه‌تی‌یه‌كانی حكوومه‌تێكی دێموكراتیك به پرسگه‌لی جیاوازه‌وه. ئه‌م بابه‌تانه ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونی زۆربه‌ی تیۆریسیه‌نه‌كان‌و شێوه‌گه‌لی باو له زۆربه‌ی كۆمه‌لگا ئازاده‌كانن كه هه‌نووكه له ژێر سێبه‌ری سیستمگه‌لی دێموكراتیكدا چرۆ ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌ند جیاوازیگه‌لێكی بچووك له نێوان حكوومه‌ته دێموكراتیكه جۆراوجۆره‌كانی جیهاندا به‌دی ده‌كرێ، به‌ڵام هێندێك پرنسیپ‌و شێوازی تایبه‌تی له‌ئارادان كه ده‌وڵه‌ته دێموكراتیكه‌كان له جۆره‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت جۆی ده‌كاته‌وه. دێموكراسی چیه؟دێموكراسی له چه‌مكی یونانی"دێموس" به واتای خه‌ڵكه‌وه هاتووه، له حكوومه‌ته دێموكراتیكه‌كاندا ئه‌وه خه‌ڵكه به‌سه‌ر یاسادانه‌رو ده‌وڵه‌تدا حكوومه‌ت ده‌كا. ـ دێموكراسی سیستمێكه كه گشت هاووڵاتییان ، چ راسته‌وخۆ چ ناراسته‌وخۆ هه‌روه‌ها له رێگه‌ی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خویانه‌وه، له‌ده‌سه‌ڵات كه‌ڵك وه‌رده‌گرن‌و ئه‌ركه مه‌ده‌نییه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ـ دێموكراسی، له كۆمه‌ڵێك رێسا‌و شێوازه‌وه پێكهاتووه كه داكۆكی له ئازادیی مرۆڤ ده‌كه‌ن. دێموكراسی جێگیركردنی ئازادی‌یه. ـ دێموكراسی، له‌سه‌ر بناغه‌ی حكوومه‌تی زۆرینه‌و پاراستنی مافه تاكه‌كه‌سییه‌كان‌و مافی كه‌مینه‌كان راوه‌ستاوه. هه‌موو دێموكراسییه‌كان له‌گه‌ڵ رێزدانان بۆ ویستی زۆرینه، پارێزه‌ری سكوڕی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تاكه‌كه‌س‌و هه‌روه‌ها گروپگه‌لی كه‌مینه‌ن. ـ دێموكراسییه‌كان به نیسبه‌ت پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی به‌هێز وشیارن‌و به مه‌به‌ستی كه‌ڵه‌كه‌نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات(decenteralization) به‌سه‌ر ئاستگه‌لی ئه‌یاله‌تی‌و خۆجێیی دابه‌شی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی كه ده‌وڵه‌ته خۆجێی‌یه‌كان تا ئه‌و ...


