دریغ از یک یادگاری. تبریک. تسلیت. فاتحه. حتی لعن. - خیلی وقت است است مطالبم بی تصویر شده اند. مثل خودم که حتی دیگر تصویر و تصوری برای کسی نیستم.
+ نوشته شده در ساعت توسط |
نه‌متوانی له جێژوانی فرمێسک و هه‌نیسکه‌کانت دا په‌نجه‌یه‌ک گه‌زیزه بکه‌م به دیاری ده‌ستم کورته بمبووره با بمێنێ هه‌ر کات چه‌ند وشه‌ی له دایک نه‌بوو
له ساماڵێک دا تووشم هاتن جوابی هه‌موو دڵه‌ڕاوکییه‌کانت هه‌ر به که‌رامه‌تی شێعرێک ده‌ده‌مه‌وه خۆت ده‌زانی له‌و ساته‌وه به بۆسه‌ی تاریکپه‌رستانی کۆڵان مه‌یلی چه‌پکه گه‌نم و خه‌نده‌کانت ناوه په‌نجه‌کانی منیش خامه ناگرن. ده‌زانی له‌و ساته‌وه تووشی فه‌رامۆشی بووم و هیچ ناو و نیشانێک له کۆتر و کۆرپه و کاکۆڵت له یادم دا نه‌ماوه؟! هیچ گرینگ نییه ئه‌گه‌ر زریان نه‌یتوانی حورمه‌تی ساباته‌که‌مان ڕابگرێ و کزه‌بایه‌کی سارد له‌م دووڕێیانی مه‌رگ و یاده دا بۆ چرکه‌یه‌ک به‌رۆکی ڕیبه‌ندانی لێ گرتین. ده پێم بڵێ بۆ؟! هه‌رێمی ماچه‌کانمان هێنده ناسکه شه‌وپه‌رستان تاقه‌تی دیتنی خۆریان نییه یان که‌روێشکه‌ی گه‌نم و باڵ لێدانی کۆتر نیسێیان لێ ده‌کا؟ ئه‌گه‌ر وایه ·
"ته‌شی باده و برووسکه‌که‌ت له ڕانی
ئاسمان بخشێنه"
+ نوشته شده در ساعت توسط |